گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەبارەی داگیرکردنی کێڵگەی کۆرمۆر لەلایەن سوپای عێراقەوە ڕوونکردنەوە دەدرێت

2022.06.25 - 17:29
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی داگیرکردنی کێڵگەی کۆرمۆر لەلایەن سوپای عێراقەوە ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد-

بەڕێوەبەری ناحیەی قادر کەرەم ڕەتی کردەوە ھیچ ھێزێکی عێراقی ھەوڵی دەستبەسەرداگرتنی کێڵگەی کۆرمۆری دابێت و دەشڵێت، "ئەوە ئێمەین بەدوای ھێرشبەرانی سەر کێڵگەکەدا دەگەڕێین و کێوماڵی ناوچەکە دەکەین."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سدیق محەمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی قادر کەرەم (شەممە 25-6-2022) بە میدیای فەرمیی پارتی ڕاگەیاند، "دوای ھێرشە مووشەکییەکان بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، ھێزەکانی ئەمنی و پۆلیسی نەوت و غاز دەستیان بە کێوماڵکردنی سنوورەکە کردووە، بەتایبەتی بۆشاییی ئەمنی ھەیە لە نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و سەنگەری ھێزە عێراقییەکاندا، چونکە ھەندێک سەرەداومان دەست کەوتوون لە ھێرشەکەی دوێنێدا کە لە دووری ١٠ کیلۆمەترەوە مووشەک ئاراستەی کۆرمۆ کراوە و لەو سنوورەی مووشەکی لێوە ئاراستە کراوە، شوێنی ئۆتۆمبێڵ دیارە.''

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ''کاتێک ھێزەکانی ھەرێم بەدوای ھێرشبەراندا گەڕاون لەو ناوچەیەی بۆشاییی ئەمنی ھەیە، ئەمڕۆ ھێزێکی عێراقی لە سنووری ناحیەی نەوجول و زنانە جووڵەیان کردووە ھەر بۆ پرسیارکردن لەبارەی کێوماڵی ھێزەکانی ئێمەوە، بەڵام پێشمەرگە ڕێگەی نەداوە بێنە ناو سنووری ئێمەوە و ھیچ ھێرشێک نەبووە.''

 

لەبارەی ڕەوشی ناحیەکەوە سدیق محەمەد باسی لەوەکردووە، " ''موشەکەکان ھیچ زیانیان نەبووە و کۆمپانیای دانەغاز لە کارکردن بەردەوامە و ھێزەکانی ئەمنی و نەوت و غاز ئەرکی پاراستنی ناوچەکەیان لەسەرە، ڕەوش ئارامە لە قادر کەرەم و کارکردن لە کێڵگەی کۆرۆمۆر ئاساییە، بەڵام نایشارینەوە ئێمە بەدوای ئاشکراکردنی تۆمەتبارانی ھێرشکردنەی سەر کۆرمۆرین.''