ناس کورد-
بەیانی ئەمڕۆ کچێکی 18 ساڵان کە قوتابیی پۆلی 12ـی ئامادەیی بوو لە کۆمەڵگەی سیریێ سەر بە ناحیەی شیلادزێ لە ڕووباری زیێ خنکا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
موسا تەمەر، مامی جیلان وەهاب بە ڕووداوی (25ی حوزەیرانی 2022) وت: "جیلانی برازام بە مەبەستی خوێندن چووەتە نێو بێستانەکەیان کە دەکەوێتە لێواری رووبارەکە، بەڵام لەو کاتەدا کەوتووەتە رووبارەکەوە و، خنکاوە."
بەگوتەی مامی، جیلان تەمەنی 18 ساڵە و قوتابیی پۆلی 12ـی ئامادەییە و خەریکی خۆئامادەکردن بووە بۆ تاقیکردنەوە.
موسا تەمەر باسی لەوەش کرد، لەو کاتەی کە برازاکەی کەوتووەتە رووبارەکەوە، ماسیگرێک لە دوورەوە بینیویەتی، بەڵام تاوەکو گەیشتووەتە لای و لە ئاوەکە دەریهێناوە، جەیلان خنکا بوو.