گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کازمی بەدوای یەکدا سەردانی ئێران و سعودیە دەکات

2022.06.25 - 13:53
App store icon Play store icon Play store icon
کازمی بەدوای یەکدا سەردانی ئێران و سعودیە دەکات

ناس كورد-

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سەردانی هەریەکە لە ئێران و سعودیە دەکات و چەند پرسێکی هەرێمی تاوتوێ دەکرێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

ئاژانسی فەرمیی عێراقییە لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە (25ی حوزەیرانی 2022) دەڵێت، "کازمی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا و بەدوای یەکدا سەردانی ئێران و سعودیە دەکات."

 

دەشڵێت، "سەردانەکانی کازمی لە چوارچێوەی ئەو گفتوگۆیانەدایە کە ئێران و سعودیە لە بەغدا ئەنجامیان داوە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان."

 

ئاژانسەکە باسی لەوەشکردووە کە "کازمی لە سەردانەکانیدا باسی چەند دۆسیەکی دیبلۆماسی لەگەڵ ئێران و سعودیە دەکات."