گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چارەسەر چییە؟

ڤایرۆسی جگەر لەناو منداڵاندا ’’بەرزبوونەوەی گوماناوی’’ تۆمار کردووە

2022.06.25 - 10:01
App store icon Play store icon Play store icon
ڤایرۆسی جگەر لەناو منداڵاندا ’’بەرزبوونەوەی گوماناوی’’ تۆمار کردووە

ناس کورد-

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، 920 حاڵەتی نەخۆشی هەوکردنی توندی جگەری (ڤایرۆسی جگەر) لەناو منداڵاندا لە 33 وڵات تۆمار کراون، ئەوەش 270 حاڵەتی زیاتر لە مانگی ئایاری ڕابردوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێکخراوەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا (25ی حوزەیرانی 2022) دەڵێت، نیوەی حاڵەتەکان لە ئەوروپا تۆمار کراون کە 267 دانەیان لە بەریتانیا بووە، هەروەها سێیەکی حاڵەتەکانیش لە ئەمریکا بوون.

 

ئاماژەی بەوەشکرد کە "بەرپرسانی تەندروستی لەسەر ئاستی جیهانی لێکۆڵینەوە لە بەرزبوونەوەی نادیار و گوماناوی حاڵەتەکانی هەوکردنی جگەر لەناو منداڵاندا دەکەن."

 

ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند، بڵاوبوونەوەکە یەکەمجار لە مانگی نیساندا لە بەریتانیا دەستنیشان کرا، دواتر بە شێوەیەکی خێرا بڵاوبوویەوە بەناو وڵاتانی تردا.


هەوکردنی جگە کاتێک ڕوودەدات کە جگەر توشی ڤایرۆس بێت و دەکرێت ببێتەهۆی لەناوبردنی خانەکانی جگەر و زیانی پێ بگەیەنێت.

 

زۆرجار هیچ جۆرە نیشانەیەک لە کەسی توشبوو دەرناکەوێت، بەڵام باوترینیان بریتین لە هەستکردن بە لاوازی و ماندوویەتی، ڕشانەوە، ئازاری سک، سکچوون، نەمانی ئارەزووی خواردن، وشکبوونەوە و زەردبوونی پێست یان چاو، ڕەشبوونی میز.

 

سەنتەری ئەمریکی بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشیەکان پێشنیاری ڕێوشوێنی خۆپارێزی دەکات بۆ ئەوەی منداڵان تووشی ئەم نەخۆشییە نەبن، لەوانە وەرگرتنی کوتانی پێویست، دوورکەوتنەوە لە بەرکەوتن لەگەڵ نەخۆشەکان، دەست نەدان بە چاو، لووت و دەم تا دوای دەست شۆردن، هەروەها داپۆشینی دەم و لووت لەکاتی کۆکە یان پژمین.