گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

سامانە سروشتییەكان: بەرهەمهێنانی گاز لە كۆرمۆر بەردەوامە

2022.06.24 - 17:59
App store icon Play store icon Play store icon
سامانە سروشتییەكان: بەرهەمهێنانی گاز لە كۆرمۆر بەردەوامە

ناس کورد-

 

وەزارەتى سامانە سروشتییەكانى هەرێم رایگەیاند، بەرهەمهێنانی گاز لە كێڵگەی كۆرمۆر بەردەوامە، ئەوەش دواى هێرشە موشەکییەکەى ئەمڕۆ بۆ سەر کێڵگەکە کە دووەم هێرشە لەماوەى سێ رۆژدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەحمەد موفتى بریکارى وەزارەتەکە لەسەردانێکیدا بۆ  كێڵگەی كۆرمۆڕ وتى "هێرشەكە زیانی گیانی نەبووەو بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لەكێڵگەكە بەردەوامەو كۆنترۆڵی زیانە ماددییەكان كراوە، هەناردەكردنی گازیش بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا ئاساییە"، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتى سامانە سروشتییەکان.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

شاندێكی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لەسەر فەرمانی وەزیری سامانە سروشتیەكان بەسەرپەرشتی ئەحمەد موفتی بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتیەكان گەیشتنە كێڵگەی كۆرمۆڕ و لەگەڵ بەرپرسانی كۆمپانیای دانە غاز كۆبووەو لەنزیكەوە لەزیانەكانی هێرشە موشەكەكە بۆ سەر كێڵگەكەیان كۆڵییەوە.

 

 بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لەرێگەی یەیجی فەرمی وەزارەتەوە هاوڵاتیانی كوردستان دڵنیا كردەوە كە هێرشەكە زیانی گیانی نەبووەو بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لەكێڵگەكە بەردەوامەو كۆنترۆڵی زیانە ماددییەكان كراوە، هەناردەكردنی گازیش بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا ئاساییە. هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیاری دامەزراندنی ژوورێكی ئۆپراسیۆنەكان درا بەسەرپەرشتی بریکاری وەزارەت و ئەندامبوونی لایەنە پەیوەندارەکان.