کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەهۆی دروستبوونی کێشەیەک و شەڕی نێوان دوو دراوسێ لە قەزای سۆران، هاوڵاتییەکی تەمەن 75 ساڵ بە خاکەناز و تەور کوژرا. شەماڵ دێواری، وتەبیژی پۆلیسی سۆران بە ناس کوردی وت، "کاتژمێر 11ی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 1ی ئابی 2019، لە گەڕەکی بەختیاری شەڕ و کێشە لەنێوان دوو دراوسێدا دروستبووە و لە ئەنجامدا و هاوڵاتییەک بە خاکەنازو تەور کوژراوە." ." ڕاشیگەیاند، کوژراوەکە ناوی ( أ أ ف ) و تەمەنی 75 ساڵە و پێشمەرگەی خانەنشین بووە. وتەبێژی پۆلیسی سۆران باسی لەوەشکرد، "لەو شەڕەدا چەک بەکار نەهاتووە و تەنها خاکەناز و تەور و دار و بەرد نەبێت، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە بە خاکە ناز لێی دراوە." دەشڵێت، "هەر لە ڕووداوەکەدا ژمارەیەک کەس بریندارابوون و ژمارەیەک تۆمەتباریش دەستگیرکراون."