ناس کورد-
لیژنەى وزە و سامانە سروشتییەکانى پەرلەمانى کوردستان پێشبینیدەکات نرخى بەنزین لە 800 دیناردا جێگیر بێت، دەشڵێت کوالێتى ئەو بەنزینەى دابەشدەکرێت ئەوەندە خراپ نییە نەتوانرێت بەکاربهێنرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرۆکۆ ئازاد بریاردەری لیژنەی وزە و سامانە سروشتیەکان (24-6-2022) بە دەنگى ئەمەریکاى وت بەدواداچوونیان بۆ بەنزینى 800 دینارى کردووە له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌کانی به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌کانی سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆک و دواى تێستکردنى باسیان له‌وه کردووە گونجاوه بۆ به‌کارهێنان.
وتیشى "به‌دڵنیاییه‌وه کواڵیتیه‌که‌ی زۆر زۆر جیاوازی هه‌یه له گه‌ڵ ئه‌و به‌نزینه‌ی که به بازرگانی ده‌هێنرێته ناوه‌وه چونکه ئه‌وه‌یان به ستانده‌ردی جیهانییه، به‌ڵام ئه‌مه‌یان له‌خوارتره له‌و ستانده‌ره، بەڵام به‌و شێوازه خراپ نییه که نه‌توانرێت به‌کاربهێنرێت".
بە بڕوای سەرۆکۆ ئازاد نرخی بەنزین بەو شێوەیەی ئێستا دەمێنێتەوە،"به‌بڕوای ئێمه نرخی به‌نزین له 800 دیناردا جێگیر ده‌بێت و زیاتر دانابه‌زێت بۆ خوارتر که پێویست بوو به 690 دینار بێت. "