گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

هێرشێکى دیکە کرایە سەر کێڵگەى غازى کۆرمۆر لەچەمچەماڵ

2022.06.24 - 14:32
App store icon Play store icon Play store icon
هێرشێکى دیکە کرایە سەر کێڵگەى غازى کۆرمۆر لەچەمچەماڵ

ناس کورد-

هێرشێکى دیکە کرایە سەر کێڵگەى غازى کۆرمۆر لەچەمچەماڵ و تا ئێستا زیانەکان نەزانراون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلى حەمەساڵح سەرۆکى لیژنەى وزە لەپەرلەمانى کوردستان (24-6-2022) لە راگەیەنراوێکدا وتى "هێرشکرایەوە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆرو ئەمجارە لە کەمپەکە دراوە، دەسەڵاتداران پێویستە ئەم هێرشانە بەجدی وەربگرن!".

 

لەماوەى سێ رۆژدا ئەمە دووەم جارە هێرش دەکرێتە سەر کێڵگەى غازى کۆرمۆر لەچەمچەماڵ کە لەلایەن کۆمپاناى دانا غازەوە بەڕێوەدەبرێت.

 

هێرشەکەى پێشوو لە (22-6-2022) ئەنجامدرا لە ڕێگەى کاتیۆشایەکەوە کە هیچ زیانێکى گیانى لێنەکەوتەوە.