گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

بڕیارێکى نوێ لەبارەى کرێی کارەبا درا

2022.06.23 - 12:12
App store icon Play store icon Play store icon
بڕیارێکى نوێ لەبارەى کرێی کارەبا درا

ناس کورد-

 

وەزارەتى کارەبا رایگەیاند، لێخۆشبوونی رێژەی لە 15%ی كرێی كارەبا کۆتایی هاتووە و درێژ ناكرێتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتەکە (23-6-2022) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، وەزارەتی كارەبا لەپێناو بەرژەوەندی ئەو هاوبەشانەی قەرزاری كرێی كارەبا بوون بەدرێژایی 6 مانگی رابردوو جەند جارێك ماوەی لێخۆشبوونی لە 15%ی كرێی  كارەبای درێژكردەوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لەئێستادا ئەو لێخۆشبوونە كۆتایی هاتووەو  بەهیچ شێوەیەك جارێكی دیكە دووبارە ناكرێتەوە، بۆیە وەزارەتی كارەبا ئەو هاوبەشانەی ئاگادار دەكاتەوە كە قەرزاری كرێی كارەبان كرێی كارەباكەیان بدەن.