گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چاوەڕێی چەند یارییەکی ئاگرین دەکرێت

تیروپشکی قۆناغەکانی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان ئەنجامدەدرێت

2019.03.14 - 23:53
تیروپشکی قۆناغەکانی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان ئەنجامدەدرێت

 

ناس کورد-

 

بڕیارە سبەینی تیروپشکی قۆناغەکانی چارەكى كۆتايى و نيوەى كۆتايى خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ناسراوە بە چامپيۆنس ليگ ئەنجام بدرێت.

 

تیروپشکەکە کاتژمێر 2:00ی پاش نیوەڕۆ بەکاتی کوردستان ئەنجام دەدرێت و تێیدا ڕووبەرووبوونەوەکانی ئەو هەشت یانەیە ئاشکرا دەکرێن کە لە پاڵەوانێتییەکەدا ماون.

چوار یانەی ئینگلیزی (مانچستەر یونایتد، مانچستەر سیتی، تۆتنهام و لیڤەرپوڵ)، یانەیەکی پرتوگالی (بەنفیکا)، یانەیەکی ئیتاڵی (یۆڤانتۆس)، یانەیەكی هۆڵەندی (ئەیاکس) هەروەها تاکە یانەی ئیسپانی، بەرشەلۆنە لە قۆناغەکانی کۆتایی چامپیۆنس لیگدا ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە و یەکێکیان دەبێتە پاڵەوانی ئەمساڵی بەهێزترین خولی ئەوروپا.

بەپێی یاساکانی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا، لە قۆناغی هەشت بەدواوە، ھەموو تيپەكان ئەگەريان ھەيە رووبەرووى يەك ببنەوە، ئەگەر يانەى يەك وڵاتبن يان لەيەك كۆمەڵەش بوبن.

Image result for champions league juventus

سبەینێ تيروپشك بۆ یارییەکانی چارەكى كۆتايى و پاشان بۆ پێش كۆتايش دەكرێت و هەروەها ئەو تيپەش ديارى دەكرێت كە يارى كۆتايى وەک خاوەن ياريگا هەژماردەکرێت.

یارییەکانی چوونی قۆناغی چارەکی کۆتایی لە ڕۆژانی 9 و 10ی مانگی داهاتوودا، هەروەها یارییەکانی گەڕانەوە لە ڕۆژانی 16 و 17ی هەمان مانگدا بەڕێوەدەچن.

لە ڕۆژانی 30ی نیسان و 1ی ئایاریشدا یارییەکانی چوونی قۆناغی چارەکی کۆتایی ئەنجامدەدرێت و یاریی گەڕانەوەش دەکەوێتە 7 و 8ی مانگی ئایار.

 

Image result for champions league liverpool

یاریی کۆتاییش ڕۆژی 1ی حوزەیران لەسەر یاریگای میترۆپۆلیتانۆ لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا بەڕێوەدەچێت.

هەروەها بەھۆى گۆڕينى كاتەوە لە ئەوروپا سەرجەم ياریيەكان کاتژمێر 10:00 بەكاتى هەولێر ئەنجامدەدرێن.