کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- وه‌زیری پێشمه‌رگه ڕایگەیاند، ئیراده‌یه‌كی به‌هێز لەلایەنە سیاسییەکانی بەشداربووی حکومەت بۆ چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هه‌یه، دەشڵێت، گرەوی سەرکەوتنی ئەنجامی ئەو چاکسازییەش نزیکە. . لەمیانی کۆبوونەوەیەکی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای سه‌ربازی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و هه‌رێم، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه ڕایگەیاند: "ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانم بریتی ده‌بێت له چاكسازیكردن له رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان و هه‌یكه‌ل و دامه‌زراوه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه". . وەزیری پێشمەرگە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئیراده‌یه‌كی به‌هێز لاى حكومه‌ت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی به‌شداربووی حكومه‌ت هه‌یه، بۆ چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا، گره‌وی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و ئامانجه‌ش نزیكه و جێگه‌ی دڵخۆشی دەبێت. . هاوکات وەزیری پێشمەرگە بۆ ئەو مەبەستە هاوكاری به‌رده‌وامی هاوپه‌یمانانی له‌ماوه‌ی ڕابردوو بۆ ئه‌و پرسه به‌كاریگه‌ر وه‌سفكرد، هیواشی خواست له داهاتوودا په‌ره‌ی زیاتر به‌و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیه بده‌ن، كه "جێی ئۆمێد و دڵخۆشی هه‌مووانه". . لاى خۆشییەوە جه‌نه‌ڕاڵ كرۆیدهر، به‌رپرسی باڵای سه‌ربازی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق رایگه‌یاند: "ئێمه له داهاتوودا به شێوه‌یه‌كی شه‌فاف و ڕوون له ته‌واوی پرسه‌كان هاوكارى پێشمەرگە دەبین و پێكه‌وه ده‌ست ده‌كه‌ین به پێكانی ئامانجه هاوبه‌شه‌كان". . هاوکات، ستایشی خه‌بات و قوربانیدانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی كرد، ئاماژه‌ی به‌وەشكرد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و تێكۆشانانە، وه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه شایه‌نی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی زیاتر‌و باشترن. . .