کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە په‌رله‌مانی عێراق ئاشكراى ده‌كات، شه‌ڕى داعش وایكردووه ئاستى قه‌رزه‌كان زیاتر له100 ملیار دۆلار تێپه‌ڕینێت. . حه‌نین قه‌دۆ، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق به‌میدیاكانی ڕاگه‌یاندووه، ئەو بارودۆخە داراییەی لەدوای ساڵی 2014ەوە ڕووی لە عێراق کرد بووە هۆی ئەوەی سیاسه‌تى سكهه‌ڵگوشین پیاده بكرێت و په‌ناببرێته به‌ر وەرگرتنی قه‌رز له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات. . حه‌نین قه‌دۆ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، به‌و هۆیانه‌وه عێراق ڕێژه‌ى قه‌رزه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتى 100 ملیار دۆلارى تێپه‌ڕاندووه. . ئەو پەرلەمانتارە وتویەتی بەشێک لە قەرزەکان کە بە 26 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێن وەک قەرزی درێژخایەن وەرگیراون و نزیکەی 40 ملیار دۆلاریشیان، قەرزی کۆنی وڵاتانی کەنداون.