کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد لەبارەی دروستکردنی هاوپەیمانێتیەک بۆ پاراستنی گەرووی هورمز، ئەڵمانیا وەڵامی ئەمریکای دایەوە و ڕایگەیاند بەشداری لەو هاوپەیمانێتییەدا ناکەن. . هایکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاندووە، وڵاتەکەی بەشداری لە پێکهێنانی هاوپەیمانێتیەکی دەریایی بۆ پاراستنی گەرووی هورموز ناکات، کە ئەمریکا بەرنامەی بۆ دادەڕێژێت. . وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەشدا، بە بڕوای ئەوان بژاردەی سەربازی چارەسەری کێشەکان و دۆخی ئەو ناوچەیە ناکات. . ئەمە لەکاتێکدایە ئەمریکا بەنیازە هاوپەیمانێتییەکی نێودەوڵەتی دەریایی دروست بکات، بۆ پاراستنی گەرووی هورموز و ڕێڕەوە ئاوییەکانی کەنداو، هەر دوێنێش کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە ئەڵمانیا داوای لەو وڵاتە کردبوو، بەشداری لەو هاوپەیمانێتییەدا بکەن. .