کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد لەسەر دۆسیەی هەناردەی نەوتی هەرێم، هەریەکە لە وەزیرانی دارایی و نەوتی عێراق بانگهێشتی کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان لیژنەکانی دارایی، نەوت و وزە کران. . ئەمڕۆ چوارشەممە 31 تەمووز 2019، نوسینگه‌ى ڕۆژنامه‌وانیى حه‌سه‌ن كهعهبى جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەکەوە بڵاوکردەوە. . بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا پرسیار لەبارەی هەناردە کردنی نەوتی هەرێم بێ گەڕانەوە بۆ بەغدا و لیستی مووچە خۆرانی هەرێم کراوە. . لە کۆبوونەوەکەدا هەریەکە لە حه‌سه‌ن كهعهبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان، دەستەی نەزاهەی پەرلەمان و دیوانی چاودێری دارایی بەشداربوون. . به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، كهعهبى له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ڕایگەیاندووە، كێشه‌ى فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێم و پشكه‌كه‌ى له بودجه‌ى گشتیدا نوێ نیه و هه‌موو ساڵیك له‌كاتى ئاماده كردنى بودجه‌دا دووباره بووەتەوە. . كهعهبى داواى له‌لیژنه‌ى چاودێرى و دارایى په‌رله‌مانى عێراق كردووه ڕاپۆرتێکی تایبه‌ت له‌ژماره‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم و سه‌رجه‌م موچهخۆرانى تر‌ى هه‌رێم ئاماده بكه‌ن. . هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌كردووه، هه‌موو ئه‌و ڕاسپاردانه‌ى خراونه‌ته ڕوو، وه‌زاره‌تى دارایى به‌پێى ماده‌ى 10ی یاساى بودجه پێوه‌ى پابه‌ند بكرێت، كه تایبه‌ته بە پشكى هه‌رێم لهبودجەدا و پابه‌ندبونى هه‌رێم له ڕووى داراییه‌وه به‌رامبه‌ر حكوومه‌تى فیدراڵ. . جگەلەوە لیژنه‌ى دارایى و نه‌وت و وه‌زه‌ى په‌رله‌مان ڕاسپێردراون، سه‌رجه‌م وه‌ڵام و ڕوونكردنه‌وه‌كان له‌وه‌زاره‌ته‌كانى دارایى و نه‌وت وه‌ربگرن، دواتر به‌دواداچون بۆ كۆى وه‌ڵامه‌كان بكرێت و به‌ڕاپۆرتێك بۆ سەرۆکایەتی په‌رله‌مان به‌رزبكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بڕیارى پێویستى له‌باره‌وه بدرێت. .