گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

تەندروستیی هەرێم ڕێکاری توندی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشیی سکچوون و ڕشانەوە گرتەبەر

2022.06.16 - 21:59
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستیی هەرێم ڕێکاری توندی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشیی سکچوون و ڕشانەوە گرتەبەر

ناس کورد- 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، ڕێکاری توند دەگرێتەبەر بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشیەکانی سکچوون و ڕێگەگرتن لە نەخۆشی کۆلێرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕاگەیەنراوەکە: 

 

وەزارەتی تەندروستی ڕێکاری توند دەگرێتەبەر بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشیەکانی سکچوون و ڕێگەگرتن لە نەخۆشی کۆلێرا…

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی پلانی فراوان بۆ ڕێکارەکانی کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشیەکانی سکچوون و ڕێگەگرتن لە نەخۆشی کۆلێرا دەگیرێتەبەر و ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکانی تەندروستی پارێزگا و ئیدارەکان دەکرێت بۆ چڕکڕدنەوەی کاری پێویست بۆ چالاکردنی لێژنەکانی فەرمانگە و پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و تیمەکانی دۆزینەوەی حالەت و پەتازانی و توانای تاقیگە و پشکنین و دەرمان و پێداویستی پزیشکی و نەخۆشخانەکان بۆ پێشوازیکردنی تووشبووان لەگەڵ هەماهەنگی کردن لەگەڵ وەزارەتەکانی شارەوانی و کشتوکاڵ و فراوانکردنی هەڵمەتی هۆشیاری تەندروستی بۆ هاوڵاتیان لەڕێگەی دەزگاکانی ڕاگەیاندن و مامۆستایانی ئاینی بەڕێز و چاودێریکردنی شوێنە گشتیەکان لەناو بازاڕ و چێشتخانە و سەرچاوەکانی ئاوخواردنەوە.

وەزارەتی تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

١٦ حوزەیران ٢٠٢٢