گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە کەی دەگات

کەشناسیی هەرێم وادەی هاتنی شەپۆلێکی گەرمای بەتینی ڕاگەیاند

2022.06.16 - 18:20
App store icon Play store icon Play store icon
کەشناسیی هەرێم وادەی هاتنی شەپۆلێکی گەرمای بەتینی ڕاگەیاند

ناس کورد- 

کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، لەگەڵ دەستپێکى هەفتەى داهاتوو رۆژى شەممە پێشبینى بەرزبوونەوەى بەرزترین پلەکانى گەرما بە نزیکەى 5-6 پلە بە بەراوورد بە ئەمڕۆ هەیە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، "لەگەڵ چالاک بوونى نزمە پاڵە پەستۆى وەرزى گەرمى ساڵانە شەپۆڵێکى گەرما لە رۆژى شەممە 18-6-2022 کار دەکاتە سەر ناوچەکەمان و پلەکانى گەرما لە تەواوى ناوچەکەمان نزیکەی شەش پلە بەرزدەبێتەوە و  لە زۆربەى ناوچەکان بەرزترین پلەکانى گەرما لە سەرووى 40 پلەى سیلیزى دەبێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئیدارەى گەرمیان و ناوچەکانى باشوورى هەرێم بۆ  سەرووى 45 پلەى سیلیزى بەرزدەبیتەوە، لە سەنتەرى پارێزگاکان بۆ سەرووى 42 پلەى سیلیزى دەبێت." 

 

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، "کاریگەرى ئەم بەرزبوونەوەیە تا رۆژى سێشەممە بەردەوامى دەبێت."