گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داهاتەکە بۆ کاری خێرخوازیی بوو

داهاتی کۆنسێرتەکەی هانی ئاشکرا کرا

2019.03.14 - 23:02
داهاتی کۆنسێرتەکەی هانی ئاشکرا کرا

 

 

 

ناس کورد-

 

داهاتی کۆنسێرتەکەی هونەرمەند هانی لە شاری سلێمانی زیاتر لە 14 ملیۆن دیناربووە کە تەرخان دەکرێت بۆ کاری خێرخوازی.

ڕاگەیاندنی داهاتی کۆنسێرتەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بوو لەلایەن ئەو ڕێکخراوانەی چالاکییەکەیان ڕێکخستبوو.

بەپێی زانیاریی رێکخەران، داهاتی کۆنسێرتەکە کە ڕۆژی 8ی ئادار بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنانەوە ئەنجامدرا، 14 ملیۆن و 100 هەزار دیناربووە.

لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەش کرا کە تێچووی ئامادەکارییەکان کەمتر لە حەوت ملیۆن دیناربووە، بەو پێیەش بڕی حەوت ملیۆن و 750 هەزار دینار وەک هاوکاریی دەبەخشرێتە منداڵانی بێ سەرپەرشت و ماڵی داڵدەدانی ژنانی هەڕەشەلێکراو.

 

https://www.facebook.com/cdo.1999/videos/2520781957993710/