گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەمواری یاسای خانەنشینی

قوباد تاڵەبانى: کارمەندانی کەرتی تایبەت هاوشێوەی کەرتی گشتی خانەنشین دەکرێن

2022.06.15 - 19:04
App store icon Play store icon Play store icon
قوباد تاڵەبانى: کارمەندانی کەرتی تایبەت هاوشێوەی کەرتی گشتی خانەنشین دەکرێن

ناس کورد-

 

قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، لە هەمواری یاسای خانەنشینیدا، کارمەندانی کەرتی تایبەت هاوشێوەی کەرتی گشتی خانەنشین دەکرێن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

قوباد تاڵەبانى (15-6-2022) لە راگەیەنراوێکدا جەختیکردەوە، بەم کارە گەشەی زیاتر بە کەرتی تایبەت دەدەن و هەلی کاری زیاتر دەرەخسێنن.

 

وتیشى "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆماندا لەگەڵ وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی و نووسینگەی ئابوری سەرۆکی حکومەت، بڕیاردرا کۆبوونەوەکانمان بۆ هەفتەی داهاتوو بەردەوام بێت تاکو دڵنیا بین یاساکە بەشێوەیەک هەموار بکرێت لەگەڵ بارودۆخی ئابوری و کۆمەڵایەتی ئەمڕۆی کوردستان گونجاو بێت".