گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

حکومەتى هەرێم: بۆ یەکەمجار سەرجەم داتاکانمان رادەستى بەغدا کرد

2022.06.15 - 18:39
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى هەرێم: بۆ یەکەمجار سەرجەم داتاکانمان رادەستى بەغدا کرد

ناس کورد-

حکومەتى هەرێمى کوردستان رادەستکردنى سەرجەم داتانى پەیوەست بە خەرجى و داهات و میلاکاتى بەبەغدا راگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جوتیار عادل وتەبێژى حکومەتى هەرێم (15-6-2022) لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا وتى "حکومەتى هەرێم بۆ یەکەمجار سەرجەم خەرجى و داهات و لیستى میلاکاتى رادەستى دیوانى چاودێرى دارایی فیدراڵى کردووە و هیچ پاساوێک نەماوە بۆ رەوانەنەکردنى شایستەکانى هەرێم".

 

وتیشى "هیچ شتێک نەماوە رادەستى بەغداى نەکەین، لەئێستا چاوەڕێی حکومەتى بەغداین کە لەئاست بەرپرسیارێتیدا بێت".

 

هاوکات بەپێی راگەیەنراوێکى حکومەتى هەرێم، ئەنجومەنی وەزیران لەکۆبوونەوەى ئەمڕۆیدا هەڵوێستی خۆی دووپات کردەوە لە بەردەوامبوون لە دانوستان و گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی لە پێناوی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێراوەکان لە چوارچێوەی دەستوورو.

 

حکومەت هەروەها لیژنەی دانوستان و دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی راسپارد بەردەوام بن لە کۆبوونەوە وگفتوگۆکان بەو ئاراستەیە، بە تایبەتیش کە ئێستا خەرجی وداهات و میلاکی وەزیفیی هەرێم لە لایەن دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم و بەغدا پەسەندکراون.