گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکەم حاڵەتی پەتای کۆلێرا لە کەرکوک تۆمار کرا

2022.06.15 - 13:30
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم حاڵەتی پەتای کۆلێرا لە کەرکوک تۆمار کرا

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی کەرکوک تۆمارکردنی یەکەم حاڵەتی پەتای کۆلێرا لە پارێزگاکە تۆمار کرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نەبیل حەمدی بوشناق، بەڕێوەبەری تەندروستیی کەرکوک لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی فەرمیی عێراقییە (15ی حوزەیرانی 2022) گوتی، "دۆخی تەندروستیی توشبووەکە جێگیرە."

 

هاوکات بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی ئاشکرای کرد، پەتای سکچوون و ڕشانەوە لە سلێمانی و دەوروبەری زیادی کردووە و گومان دەکەن پەتای کۆلێرا بێت.  

  

سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا (15ی حوزەیرانی 2022) ڕایگەیاند: شتێکی ئاساییە کە "چوار بۆ پێنج ساڵ جارێک پەتای کۆلێرا بڵاودەبێتەوە، لە ئێستاشدا بەڕێژەیەکی بەرچاو سکچوون و ڕشانەوە لە سنوری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری بڵاوبووەتەوە، بۆیە گومان دەکەین ئەوەی بڵاوبووبێتەوە کۆلێرا بێت".  

  

باسی لەوەشکرد، "ئامارەکان زۆر زیادیان کردووە بۆیە ترسمان لێ نیشتووە، ئامادەکارییمان بۆ کردووە و داوا لە هاوڵاتیان دەکەین پابەندی ڕێنماییەکان بن".  

  

هەروەها داواشی لە هاوڵاتیان کرد سەردانی ئەو نەخۆشخانانە بکەن کە تایبەت کراون بە پەتاکە.