گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق بەڵێننامە بە کۆمپانیا نەوتییەکان پڕدەکاتەوە لە کێڵگەکانی هەرێم کار نەکەن

2022.06.15 - 11:48
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق بەڵێننامە بە کۆمپانیا نەوتییەکان پڕدەکاتەوە لە کێڵگەکانی هەرێم کار نەکەن

ناس کورد-

وەزارەتی نەوتی عێراق چەند مەرجێک بۆ سەرجەم کۆمپانیا نەوتییەکان دادەنێت بەوەی نابێت هیچ گرێبەست و پڕۆژەیەک لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئەو بەڵێننامەیەی کە وەزارەتەکە بە کۆمپانیاکانی پڕدەکاتەوە، ئەو كۆمپانیا نەوتیانەی لە هەرێم كاردەكەن دەبێت بەڵێننامەیەك پڕبكەنەوە كە نابێت لە كێڵگە نەوتییەكانی هەرێم كاربكەن چونكە پێچەوانەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیە.

 

لە بڕگەی دووەمدا دەڵێت "ئەگەر ئەو كۆمپانیایانەی لە هەرێم كاردەكەن و لە ئێستادا پرۆژەیان هەیە، دەبێت لەماوەی سێ مانگدا كارەكانیان تەواو بكەن."


لە بڕگەی سێیەمیش جەختدەکاتەوە کە "ئەگەر ئەو كۆمپانیانەی لە كێڵگە نەوتیەكانی هەرێم كاردەكەن پابەند نەبن بە خاڵی یەكەم و دووەم، ئەوا لەلایەن بەغداوە دەخرێنە لیستی ڕەشەوەو نابێت كاریان لەگەڵدا بكرێت".

me_ga.php?id=5323me_ga.php?id=5324