گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

كەركوك بەنزینی لەسەر خەڵكی دەرەوەی پارێزگاكە گران كرد

2022.06.14 - 17:40
App store icon Play store icon Play store icon
كەركوك بەنزینی لەسەر خەڵكی دەرەوەی پارێزگاكە گران كرد

ناس کورد-

 

لیژنەى باڵاى ئەمنى لە پارێزگاى کەرکوک بڕیاریدا لەسەر دروستکردنى کۆبۆنى وەرگرتنى بەنزین بۆ شۆفێرانى کەرکوک و بەرزکردنەوەى نرخى ئەو سوتەمەنییە بۆ خەڵکانى دەرەوەى پارێزگاکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى لیژنەکە (14-6-2022) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، لەکۆبوونەوەیەکى نێوان لیژنەکە و بەرهەمە نەوتییەکان بڕیاردراوە پشتببەسترێت بە دابەشکردنى بەنزین لەڕێگەى کۆبۆنى ئەلیکترۆنییەوە بۆ هاوڵاتییانى کەرکوک و شۆفێران سەرپشکن لە وەرگرتنى بەنزینى نۆرماڵ یان موحەسەن پێنج رۆژ جارێک.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، هەروەها سی بۆ چوار وێستگە لەناو پارێزگاکە تەرخانکراوە بۆ ئەو کەسانەى لەدەرەوەى کەرکوکەوە دەچنە پارێزگاکە بە نرخى 900-1000 دینار بۆ هەر لیترێک بەنزینى موحەسەن و بەبڕى تەنها 40 لیتر.

 

بەپێی راگەیەنراوەکە، هەروەها بڕیاردراوە سەرجەم وێستگەکان تا کاتژمێر 12 ى شەو کاربکەن و سێ ویستگەش 24 کاتژمێر کاربکەن.

 

No description available.