ناس کورد-
چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ ناوێک بۆ هیچ پۆستێک گفتوگۆنەکراوە و ئەوەی لە بڵاودەکرێتەوە بۆ "تێکدانی دۆخەکەیە".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان لە ڕوونکردنەوەیەکی کورتدا (14ی حوزەیرانی 2022) جەختدەکاتەوە کە "دەرگای چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوپەیمانەکانی کراوەیە بەڕووی سەرجەم لایەنە سیاسییەکان بۆ گفتوگۆکردن لەپێناو پەلەکردن لە تەواوکردنی بەرکەوتە دەستورییەکان و پێکهێنانی حکومەت.
دەشڵێت، "ئەوەی لە هەندێک ماڵپەڕی هەواڵی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە لەوەی ناکۆکی لەناو چوارچێوەکەدا هەیە یاخود کەسێک کاندید کراوە ئەوە دوورە لە ڕاستییەوە و ئاماندی لێی تێکەڵکردنی وەرەقەکان و بەلاڕێبردنی ڕای گشتییە."
ڕوونکردنەوەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان وەڵامە بۆ ئەندامێکی دەوڵەتی یاسا کە ڕایگەیاندبوو، وەک چوارچێوەی هەماهەنگی داوا لە بارزانی و حەلبوسی دەکەن بچنە سەر مێزی گفتوگۆ و کار بۆ پێکهێنانی حکومەت بکەن، دەشڵێت، خواستی زۆرینەی چوارچێوەی هەماهەنگی ئەوەیە نوری مالیکی ببێتە سەرۆک وەزیرانی کابینەی نوێی حکومەت.