گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیرى دارایی دەچێتە پەرلەمان

لیژنەى دارایی ’’راپۆرتى کۆتایی’’ لەبارەى میکانیزمى دابه‌شكردنی موچە تاوتوێکرد

2022.06.13 - 17:20
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەى دارایی ’’راپۆرتى کۆتایی’’ لەبارەى میکانیزمى دابه‌شكردنی موچە تاوتوێکرد

ناس كورد-

 

ليژنه‌ی دارایی و كاروبارى ئابوورى پەرلەمانى کوردستان راپۆرتى کۆتایی لەبارەى دۆزینەوەی میکانیزمێکى گونجاو بۆ دابه‌شكردنی مووچەی خانەنشینان تاوتوێکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى لیژنەکە (13-6-2022)، لیژنەکە لەکۆبوونەوەیەکدا، ڕاپۆرتی کۆتایی بۆ بەدواداچوون بۆ پرسی خراپی میکانیزمی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان، و گۆڕانکاریەکانی نێو ڕاپۆرتەکە لەلایەن ئەندامانی لێژنەکەوە بە تێروتەسەلی تاوتوێ کران و خرانەڕوو، تاوەکو ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی بکەن بۆ ئەوەی لە نزیکترین کاتدا بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی و کاروباری ئابووری لە دانیشتنی پەرلەماندا گفتوگۆی لەسەر بکرێت.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:



بەمەبەستی تاوتوێکردنی ڕاپۆرتی کۆتایی لەبارەی دۆزینەوەی میکانیزمێکى گونجاو بۆ دابه‌شكردنی مووچەی خانەنشینان، پێشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ دووشەممه‌ ٢٠٢٢/٦/١٣، ليژنه‌ی دارایی و كاروبارى ئابوورى، به‌سه‌رپه‌رشتیی زیاد جه‌بار سه‌رۆكى ليژنه‌، و بە ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لێژنه‌ و بڕیاردەر و ئه‌ندامان و ڕاوێژکارانی لێژنه‌كه، کۆبووەوه‌.

 

لە کۆبوونەوەکەدا، ڕاپۆرتی کۆتایی لێژنە لاوەکییەکەی کە پێکهێنرابوو بۆ بەدواداچوون بۆ پرسی خراپی میکانیزمی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان، و گۆڕانکاریەکانی نێو ڕاپۆرتەکە لەلایەن ئەندامانی لێژنەکەوە بە تێروتەسەلی تاوتوێ کران و خرانەڕوو، تاوەکو ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی بکەن بۆ ئەوەی لە نزیکترین کاتدا بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی و کاروباری ئابووری لە دانیشتنی پەرلەماندا گفتوگۆی لەسەر بکرێت.

 

شایانی باسە، سەرۆکی لێژنە سوپاسی ئەندامانی لێژنە لاوەکییەکەی کرد کە ماندوونەناسانە لە هەوڵدابوون بۆ دەستکەوتنی زانیاری ورد و دروست بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرت لەبارەی دۆزینەوەی میکانیزمێکى گونجاو بۆ دابه‌شكردنی مووچەی خانەنشینان.

 

لە تەوەرەیکیتری کۆبوونەوەکەدا، کە تایبەت بوو بە ئامادەکردنی راپۆرت لە سەر دوانزە یاداشتی پەرلەمانتاران، و بڕیاردرا بۆ هەر یەکەیان لێژنەی لاوەکی پێکبهێندرێن، سەبارەت بە بارودۆخ و کێشە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی لە دانیشتنەکانی داهاتوی پەرلەمانی کوردستاندا، ئەنجامی ڕاپۆرتەکان بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی گفتوگۆبکرێن.