گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

حکومەتی هەرێم لەبارەی داهات و مووچەی فەرمانبەران ڕوونکردنەوە دەدات

2022.06.13 - 16:55
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتی هەرێم لەبارەی داهات و مووچەی فەرمانبەران ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد- 

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دوای كۆبوونەوەی سەرۆكی حكوومەت لەگەڵ پارێزگارەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكان، كێشەی مووچەی ئەو شوێنانە چارەسەر كراوە، دەشڵێت، ێویستە بەرپرسانی حكوومەت لەو سنورە (سلێمانی) زیاتر پابەندی جێبەجێكردنی بڕیارەكانی حكوومەت بن. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان (دووشەممە 13-6-2022 لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پارتی ڕایگەیاند، "دوای كۆبوونەوەی سەرۆكی حكوومەت لەگەڵ پارێزگارەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكان، كێشەی مووچەی ئەو شوێنانە چارەسەر كراوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "هۆكاری سەرهەڵدانی كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی ئەو سنورە بۆ ئێستا ناگەڕێتەوە، بەڵكوو بۆ كێشەی كۆكردنەوەی داهاتەكان و جێبەجێنەكردنی بڕیارەكانی حكوومەت لەو ناوچەیەدا دەگەڕێتەوە، بۆیە پێویستە بەرپرسانی حكوومەت لەو سنورە (سلێمانی) زیاتر پابەندی جێبەجێكردنی بڕیارەكانی حكوومەت بن، تا ئەو داهاتە ناوخۆییەی كە لە ناوچەكەدا هەیە، بە شێوەیەكی ڕێكوپێك كۆ بكرێتەوە و بۆ خزمەتی خەڵكی ناوچەكە تەرخان بكرێت."

 

وتیشی، "سێ جۆر داهات هەن كە حكومەتی هەرێمی كوردستان پشتیان پێدەبەستێت، ئەویش داهاتی نەوتی و داهاتی نانەوتی و 200 ملیار دینارەكەی پشكی هەرێمی كوردستانە كە حكوومەتی عێراق دەینێرێت، داهاتی نەوتی بە شێوەیەكی ڕێكوپێك و شەفاف دیارە و بڵاو دەكرێتەوە، ئەوەی دەمێنێتەوە داهاتی نانەوتییە، لەمەشدا هەوڵی زۆرمان داوە، بۆ ئەوەی ئەم داهاتە بە شێوەیەكی ڕێكوپێك كۆ بكرێتەوە، بە شێوەیەك، لەگەڵ یاساكاندا بگونجێت، ئومێدمان زۆرە كە لە چوارچێوەی پرۆسەی گەیاندنی داهاتی نانەوتی بۆ گەنجینەی حكوومەت سەركەوتوو بین و لە خزمەتی هاووڵاتییاندا بین و بۆ مووچەخۆران تەرخان بكرێت." 

 

هاوکات لەبارەی گرانبوونی نرخی خۆراک و پێداویستییەکان، جوتیار عادل باسی لەوەکرد، "یەكێك لە گرفتەكانی دیكە گرانبوونی نرخی خۆراك و پێداویستییە سەرەكییەكانە كە بەهۆی شەڕی ڕووسیا و ئۆكراینا و وشكەساڵییەوە سەری هەڵداوە، لەم پێناوەشدا حكوومەت كاری كردووە لەسەر ئەو كاڵا و شمەكانەی كە بە پێداویستیی سەرەكیی هاووڵاتییان دادەنرێن، تاوەكوو نرخەكان بەرز نەكرێنەوە و لە خزمەتی خەڵكی كەمدەرامەتدا بێت، بۆ ئەم مەبەستە باجمان لەسەر ئەو پێداویستییانە كەم كردووەتەوە."