گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڵگەنامە

کازمى وەزیرێکى سزادا و چەند بەرپرسێکیشى دورخستەوە

2022.06.13 - 16:45
App store icon Play store icon Play store icon
کازمى وەزیرێکى سزادا و چەند بەرپرسێکیشى دورخستەوە

ناس کورد-

 

مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق وەزیرى پەروەردەى بە "سەرزەنشتکردن" سزادا و چەند بەرپرسێکى دیکەشى دورخستەوە، بەهۆى دزەکردنى تاقیکردنەوە گشتییەکانى سێى ناوەندییەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی نوسراوێک کە واژۆى کازمى لەسەرە و دەست "ناس کورد" کەوتووە، کازمى عەلی دلێمى، وەزیرى پەروەردە و ئەندامانى لیژنەى تاقیکردنەوەکانى بە "سەرزەنشتکردن" سزاداوە، لەگەڵ دورخستنەوەى سەرۆک و ئەندامانى لیژنەى هەمیشەیی تاقیکردنەوە گشتییەکان، بەڕێوەبەرى گشتیى پەروەردەى دووى رەسافەى بەغدا.

 

No description available.