گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عەفرین؛ 33 کەس لەلایەن هێزە چەکدارەکانى تورکیاوە ڕفێندراون

2019.07.31 - 08:46
App store icon Play store icon Play store icon
عەفرین؛ 33 کەس لەلایەن هێزە چەکدارەکانى تورکیاوە  ڕفێندراون

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەگوێرەى هەواڵێکى هاوار نیوز، هێزەکانى تورکیا لە ماوەی دوو ڕۆژدا 33 هاوڵاتییان لە دوو گوندی ناوچەی بلبلێی سەربە عەفرین ڕفاندووە، تا ئێستاش چارەنووسیان نادیارە. . چەند سەرچاوەیەک بە ئاژانسی هاوارنیوزیان ڕاگەیاندووە، چەکدارانى سەربە تورکیا لە گوندی کەرێ 30 کەس و لە گوندی عەبیدانیش سێ کەسیان ڕفاندووە، تا ئێستاش هیچ زانیارییەک لەبارەى ئەو هاوڵاتییانەی ڕفێندراون دەستنەکەوتووە. . بەپێی هەواڵەکە، تورکیا لەڕێى هێزە چەکدارییەکانییەوە لە عەفرین و چواردەورى هەڵمەتێکى فراوانى دەستپێکردووە و بەردەوامە لە دەستگیرکردنى دانیشتوانى ناوچەکە. . دوای نزیکەى دوو مانگ بەرگریکردن و تێکۆشانى دانیشتوانی عەفرین و شەڕڤانانی ئەو شارە دژی هێرشەکانی سوپای تورکیا و بە پشتیوانیی گروپە چەکدارە توندڕەوەکانی سوریا، رۆژی 18ی ئازاری ساڵی 2018، پەیکەری کاوەی ئاسنگەر لە ناوەڕاستی عەفرین روخێندرا، وەک هێمایەک بۆ داگیرکردنی ئەو شارە لەلایەن تورکیا و هاوپەیمانەکانییەوە، لەوکاتەوە تورکیا دەستی کردووە بە شاڵاوێکی گەورەی گۆڕینی دیمۆگرافیای شارەکە و سڕینەوەی ناسنامەی ئەو شارەی رۆژئاوای کوردستان. . .