گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

عالیە نوسەیف دژی ئەندامێکی فراکسیۆنێکی کوردی: کاوڵییەکان لە پەرلەمان دووربخەنەوە

2022.06.13 - 09:31
App store icon Play store icon Play store icon
عالیە نوسەیف دژی ئەندامێکی فراکسیۆنێکی کوردی: کاوڵییەکان لە پەرلەمان دووربخەنەوە

ناس کورد-

پەرلەمانتار عالیە نوسەیف داوا لە جێگری یەکەمی پەرلەمان دەکات یەکێک لە پەرلەمانتارە ژنەکان کە بە "کاوڵی" ناوی بردووە ناچار بکات خولەكانی خۆڕۆشنبیرکردن و وانەی مەدەنیبوون و تێكەڵبوون بە كۆمەڵگەی عێراقی ببینێت، عالیە نوسەیف مەبەستی ژنە پەرلەمانتارێکی یەکیک لە فراکسیۆنە کوردییەکانە کە لە ماوەی ڕابردوودا لە گروپێکی تایبەتی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بووەتە دەمەقاڵێی و شەڕیان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکی نوسینگەی ڕاگەیاندنی عالیە نوسەیفدا (13ی حوزەیرانی 2022) هاتووە، "یەکێک لە لایەنە سیاسییەکان ژنێکی (کاولی)ی کاندید کردبوو کە نازناوێکی هۆزێکی ناسراوی عەرەب بەکاردەهێنێت کە ئێمە ڕێزی لێدەگرین، بە شێوازێک لە شێوازەکان ئەم ژنە هێنرایە ناو پەرلەمان بۆ ئەوەی ببێتە نوێنەری حیزب."

 

ڕاشیگەیاندووە، "ئەم ژنە کاولیایە بەداخەوە لەلایەن ئەو حیزبەوە کە کاندیدیان کردووە بەکاریدەهێنرێت بۆ لێدانی نەیاران و سوکایەتیکردن بەو کەسانەی کە لەگەڵیاندا ناکۆکن، بەو پێیەی ئەم کاوڵیە هیچ کلتورێکی نییە و مەدەنی و شارنشینی نازانێت، زیان بە کەسانی دیکە دەگەیەنن و شکۆمەندی پەرلەمان لە کەدار دەکەن".

 

جەختیشیكردەوە کە "پێویست كاندیدە کاوڵییەکان (جا ئەگەر ناوی بنەماڵەی خێڵی عەرەبی ئێمە بەكاربهێنن یاخود نا) بخرێنە خولەکانی پێگەیاندن و ڕۆشنبیرکردن و تێکەڵبوونیان بە کۆمەڵگای عێراقی."