گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’هەر نەیخۆن باشترە’’

شارەزایەکی بەریتانی: ئەوانی کێشیان دادەبەزێنن با دوای کاتژمێر 11 نانی بەیانی بخۆن

2022.06.13 - 08:42
App store icon Play store icon Play store icon
شارەزایەکی بەریتانی: ئەوانی کێشیان دادەبەزێنن با دوای کاتژمێر 11 نانی بەیانی بخۆن

ناس کورد-

شارەزایەکی بەریتانی ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکات کە هەوڵی دابەزاندنی کێش دەدەن دوای کاتژمێر 11 نانی بەیانی بخۆن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بە گوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی، تیم سپێکتەر، پرۆفیسۆری پەتای بۆماوەیی لە نەخۆشخانەی کینگز کۆلێج لە لەندەن ڕایگەیاندووە، چەند کاتژمێرێک چاوەڕێکردن پێش نانی بەیانی، باشترین چارەسەرە بۆ ئەو کەسانەی هەوڵدەدەن کێشیان دابەزێنن.

 

ڕوونیشی كردەوە: "لەئێستادا زۆربەی خەڵك زۆر درەنگتر لە نەوەكانی پێشوو ژەمی ئێوارە دەخۆن، زۆربەی خەڵک لە كاتژمێر 9ی شەودا ژەمی ئێوارە دەخۆن، بۆیە نانی بەیانیان لە كاتژمێر 11ی بەیانیدا دڵنیای دەدات لەوەی خەڵك نزیكەی 14 كاتژمێر بەڕۆژوو دەبن، ئەمەش رێگەیەكی زۆر باشە بۆ دابەزاندنی كێشی لەش”.


ئاماژەی بەوەشکردووە، "پەیڕەوکردنی ئەم ستراتیژە بۆ چەند مانگێک دەتوانێت یارمەتی مرۆڤەکان بدات لە نێوان 2 کیلۆگرام بۆ 5 کیلۆگرام لە کێشیان دابەزێنن".


سپێکتەر ئاماژەی بەوەدا کە میکرۆبەکانی ناو ڕیخۆڵەکانمان وەک ئێمە ڕیتمێکی ڕۆژانەیان هەیە و پێویستیان بە ماوەی پشوودان هەیە، هەربۆیە تا کاتی نانی بەیانی زیاتر دوابکەوێت بۆ تەندروستی و کێشی مرۆڤەکان باشترە.


بە پێچەوانەی زۆرێک لە توێژینەوەکانی پێشوو، سپێکتەر ئاماژەی بە کاریگەری وازهێنان لە نانی بەیانی بە تەواوی لە دابەزاندنی کێشدا کردووە، ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆرجار خواردنی نانی بەیانی مرۆڤ قەڵەوتر دەکات.


توێژینەوەکانی پێشوو ئامۆژگاری خەڵکیان کردووە کە نانی بەیانی زۆر بخۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەڵەوی و ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی شەکری خوێن.


زۆرێک لە پسپۆڕانی بواری تەندروستی دەڵێن، نانی بەیانی یارمەتی لەش دەدات دوو هێندەی ئەو چەورییە بسوتێنێت کە لە ژەمی ئێوارەدا دەیسووتێنێت، بەو پێیەی پرۆسەی میتابۆلیزم لە کاتی نانی بەیانیدا کارامەترە.