گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

یەکەم کاردانەوە لە یەکێتییەوە لەسەر کشانەوەى سەدر

2022.06.13 - 00:23
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم کاردانەوە لە یەکێتییەوە لەسەر کشانەوەى سەدر

ناس کورد-

 

پەرلەمانتارێکى یەکێتى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، دواى کشانەوەى فراکسیۆنى سەدر لە پەرلەمان دۆخێکى قورس چاوەڕوانى عێراق دەکات و دەبێت بەحەزەرەوە مامەڵە بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بڕیار رەشید (12-6-2022) بە "ناس کورد"ى وت "هێشتا زووە جارێ قسە لەسەر هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان بکرێت".

 

وتیشى "بەڵام ئەمەى ئێستا دۆخێکى قورسە و دەبێت بەحەزەرەوە مامەڵەى لەگەڵدا بکەین، چونکە بەدەر لە کورسی پەرلەمانى سەدر قورسایی خۆى هەیە و لەدەرەوەى پەرلەمان و گۆڕەپانى سیاسی لەوانەیە خۆپیشاندان و فشارى جۆراوجۆر بکەن".

 

لەبارەى پرسى سەرۆک کۆمار و پێکهێنانى حکومەتى نوێ وە، بریار رەشید باسى لەوەکرد هێشتا زوو بۆ ئەوە، بەبێ سەدرییەکان پەرلەمان پەکیناکەوێت، بەڵام دیار نییە دواى ئەوان دۆخەکە چۆن دەبێت و ئایا کەسانى تر دەخرێتە شوێنیان و دەتوانرێت دوو لەسەر سێ کۆبکرێتەوە یان نا.

 

فراکیسۆنى سەدر کە بە (73) کورسییەوە خاوەنى زۆرترین کورسی پەرلەمانە، (12-6-2022)  لەسەر داواى موقتەدا سەدر لە پەرلەمان کشایەوە.  

  

بەپێی گرتەیەکى ڤیدیۆیی کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، محەمەد حەلبوسى سەرۆکى پەرلەمان دەردەکەوێت کە واژۆ لەسەر نامەى دەستلەکارکێشانەوەى پەرلەمانتارانى رەوتى سەدر دەکات.