گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

’’باشترین چارەسەر’’...شرۆڤەیەکى یاسایی بۆ کشانەوەى سەدر 

2022.06.12 - 23:53
App store icon Play store icon Play store icon
’’باشترین چارەسەر’’...شرۆڤەیەکى یاسایی بۆ کشانەوەى سەدر 

ناس کورد-

 

جێگری سەرۆكی لیژنەی هەموارە دەستورییەكان لەخولى چوارەمی پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، پێشکەشکردنى دەستلەکارکێشانەوە بە کۆتایی هاتنى ئەندامێتى لەپەرلەمان دادەنرێت و باشترین چارەسەر بۆ دۆخى ئێستاش ئەنجامدانەوەى هەڵبژاردنى پێشوەختەیە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. یوسف محەمەد سادق (12-6-2022) بە "ناس کورد" ى وت "بەپێی یاساى پەرلەمانى عێراق پێشکەشکردنى دەستلەکارکێشانەوە بە کۆتایی هاتنى ئەندامێتى لەپەرلەمان دادەنرێت، بۆیە پێشکەشکردنى ئەو دەستلەکارکێشانەوەیەى پەرلەمانتارانى سەدر بەسە بۆ کۆتایی هاتنى ئەندامێتییان".

 

وتیشى "قۆناغى دواتر رێوشوێنى دیکەیە کە کێ شوێنیان دەگرێتەوە ئەگەر پەرلەمان بەردەوام بێت، ئەوانەى زۆرترین دەنگیان هێناوە لەدواى ئەوانەوە دەبنە پەرلەمانتار بەبێ لەبەرچاوگرتنى ئەوەى لەچى کوتلەیەکن".

 

"ئەگەر کوتلەکانى تر بیانەوێت دەتوانن بەردەوامى بەپەرلەمان بدەن، بەڵام ئەوە کاریگەرییەکانى قورس دەبێت لەرووى سیاسییەوە و ئاسان نییە، بەتایبەت کە کوتلەیەکى وەکو سەدر بەو قورساییە زۆرەوە کشاوەتەوە".

 

بەبڕواى یوسف محەمەد، باشترین چارەسەرى دۆخى ئێستا، ئەنجامدانەوەى هەڵبژاردنى پێشوەختە و دیاریکردنى کاتێکە بۆ ئەنجامدانى، ئەویش بە لەچاوگرتنى بڕیارێکى دادگاى فیدراڵى لەبارەى هەموارکردنەوەى یاساى هەڵبژاردن بەجۆرێک کە شێوازى دەستى و ئەلیکترۆنى دەستەبەر بکات، لەگەڵ پشتبەستن بە کارتى بایۆمەترى وەک تاکە بەڵگەنامە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن.