گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نەخشە

پێشبینى نوێ لەبارەى شەپۆلى خۆڵبارین

2022.06.12 - 23:28
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینى نوێ لەبارەى شەپۆلى خۆڵبارین

ناس کورد-

 

کەشناسێکى عێراقى رایگەیاند، شەپۆلێکى خۆڵبارین لە رۆژهەڵاتى سوریا و خۆرئاواى ئەنبارەوە هەڵیکردووە و کاریگەرییەکەى گەیشتووەتە موسڵ و باکورى ئەنبار.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حسێن ئەسەدى (12-6-2022) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، لەچەند کاتژمێرى کەمى داهاتوودا شەپۆلەکە دەگاتە سەڵاحەدین کە بەگشتى شەپۆلێکى مامناوەند دەبێت و تا ئێوارەى دووشەممە بەردەوام دەبێت و بەشێک لەو شەپۆلە سبەینێ کاریگەرى لەسەر ناوچەکانى ناوەڕاستى وڵات دروستدەکات.

 

May be an image of map and sky

 

پێشتر لە بڵاوکراوەیەکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، سبەی دووشەمە ١٣-٦-٢٠٢٢ کەش و ئاسمانی ھەرێم بە زۆری خۆڵبارین دەبێت بەرێژەیەکی مامناوەند و لەشەودا خۆڵبارینەکە زیاتر دەبێت.   

  

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەناوچە شاخاوییە سنوریەکانی رۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر کاتەکانی دوای نیوەرۆ بۆ ئێوارە بەزۆری نیمچە ھەوراوی دەبێت لەگەڵ ئەگەری کەمێک بارانبارین.   

  

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ئەنجامی داخڵبوونی کاریگەری بارستە ھەوا فێنکەکە پلەکانی گەرما بەگوێرەی ناوچەکان بەرێژەی ٢ تا ٥ پلەی سیلیزی نزمدەبنەوە و لەنێوان ٢٤ بۆ ٤٣ پلەدا دەبن.