ناس کورد-
نەخشەى دابەشبوونى کورسییەکانى پەرلەمانى عێراق دواى کشانەوەى فراکسیۆنى سەدر گۆڕانى بەسەردا دێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
جەمال ئەسەدی شارەزای یاسایی و پشكنەری گشتی پێشووی وەزارەتی ناوخۆ لە بڵاوکراوەیەکدا (12-6-2022) ئاماژەى بەوەکردووە، دواى کشانەوەى سەدرییەکان نەخشەى پەرلەمان بەم شێوەیە دەگۆڕدرێت:
1:- دەوڵەتى یاسا 41 کورسی
2:-فەتح و هاوپەیمانەکانى 44 کورسی
3:- هێزەکانى دەوڵەت 15 کورسی
4:- ئیمتیداد 16 کورسی
5:- ئیشراقە كانون 7 کورسی
6:- هاوپەیمانى عەقد 9 کورسی
7:- بزوتنەوەى حقوق 6 کورسی
فراکیسۆنى سەدر کە بە (73) کورسییەوە خاوەنى زۆرترین کورسی پەرلەمانە، (12-6-2022) لەسەر داواى موقتەدا سەدر لە پەرلەمان کشایەوە.
بەپێی گرتەیەکى ڤیدیۆیی کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، محەمەد حەلبوسى سەرۆکى پەرلەمان دەردەکەوێت کە واژۆ لەسەر نامەى دەستلەکارکێشانەوەى پەرلەمانتارانى رەوتى سەدر دەکات.