کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد لە بەیاننامەیەکدا پارێزگاری سەماوە ڕایگەیاند لەبری خەڵکی پارێزگای سەماوە داوای لێبوردن لە گەلی کوردستان دەکەم لە بەرانبەر ڕەفتاری کەسی یەکێک لە ئەفسەرەکانی پۆلیس. . درەنگانێکی ئەمشەو 30ی تەمموزی 2019، ئەحمەد مەنفی پارێزگاری سەماوە ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی هەڵسوکەوتی ئەفسەرەکەی سەماوە لە سەر ڕووفاتی گۆڕە بەکۆمەڵەکان بڵاوکردەوە. . لە ڕاگەیەندراوەکەدا پارێزگاری سەماوە ئاماژەی بەوەکردووە، هەڵسوکەوتی ئەو ئەفسەرە کەسیی بووە و تەنیا نوێنەری خۆی دەکات. . بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 30ی تەمموز، ئەفسەرێکی سوپای عێراق لە سەر گۆڕە بەکۆمەڵەکانی ئەنفالکراوەکانی سەماوە داوای لە تاقانەیەکی ئەنفالکرد کە ئاڵای کوردستان لەسەر ملی دابگرێت ئەوەش کاردانەوەی فراوانی لێکەوتەوە. . لە بەشێکی دیەکی ڕاگەیەندراوەکەی پارێزگاری سەماوەدا هاتووە، هەڵسوکەوتی ئەو ئەفسەرە وا دەبینین "سەرپێچی کردۆتە سەر خەڵکەکەمان بۆیە ڕێکاری یاسایی پێویستی بەرانبەر دەگرینەبەر." . هاوکات پێشتر کاوە محەمەد پەرلەمانتاری ئەنجوومەنی نوێنەران بە ناس کوردی ڕاگەیاند ئەفسەرەکە دەستبەسەرکراوە و لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی لەسەر پێکهێنراوە. .