گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

زانیاری نوێ لەبارەی مووچەی لیوایەکی پێشمەرگە ئاشکرا کرا

2022.06.12 - 19:43
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاری نوێ لەبارەی مووچەی لیوایەکی پێشمەرگە ئاشکرا کرا

ناس کورد- 

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری ھەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی عێراق ڕایگەیاند، بۆ دابینکردنی بودجە بۆ ھەردوو لیوای ھاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق گفتوگۆ کراوە، بەڵام تاکوو ئێستا بڕیاری کۆتایی لێ نەدراوە .

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت (یەکشەممە 12-6-2022) بە میدیای فەرمیی پارتی ڕاگەیاند، " ئەوەی باس لەوە دەکرێت کە لە بودجەی ھێزەکانی فریاکەوتندا بودجە بۆ ھەردوو لیوای ھاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق دانراوە تا ئێستا بڕیاری کۆتایی لێ نەدراوە و تەنیا باسی لێوە کراوە و گفتوگۆی لەسەر کراوە، بەڵام پێویستیی بە بڕیاری کۆتاییی ھەیە.''

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ''ھەموو ڕێکارەکان تەواو بوون و تەنیا کێشەکە دابینکردنی بودجەکەیە کە پێویستە بڕیاری لەسەر بدرێت و کێشەکەیش ئەوەیە حکومەتی ئێستا توانای دابینکردنی بودجەی نییە تا بڕیار بدات و پێویستە حکوومەتی تازە دروست بێت، بۆیە جارێ تەنیا قسەی لەسەر کراوە کە بودجەیان بۆ دابین بکرێت و ھێشتا لە قۆناغی گفتوگۆدایە و بڕیاری کۆتاییی لێ نەدراوە ''.