ناس کورد-
نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەمڕۆش هەرسێ جۆرەکەی بەنزین 50 دیناری دیکە بەرزبوونەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی زانیارییەکانی "ناس کورد" ئەمرۆ هەینی 10-6-2022، نرخی بەنزین 50 دیناری دیکە بەرزبووەوە.
بەوپێیەش لەئێستادا نرخی بەزین بەمجۆرەیە:
نۆرماڵ = 1200 دینار
موحەسەن = 1325 دینار
سۆپەر = 1400 دینار
بەگوێرەی زانیارییەکانی ناس کورد، هۆکاری بەرزبوونەوەکە بەرزبوونەوەکە بەهۆی کەمی بەنزین و نەهاتنییەتی لە ئێران و خوارووی عێراق، جگە لەوەی لەئێستادا بەنزینی 690 دیناریش لە سلێمانی دابەش ناکرێت کە هۆکارێکی دیکەیە.