گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

’’پڕۆژەیەک لە سلێمانی دژی فەرمانی شارەوانی دەوەستێتەوە و کارەکانی ڕاناگرێت’’

2022.06.12 - 16:25
App store icon Play store icon Play store icon
’’پڕۆژەیەک لە سلێمانی دژی فەرمانی شارەوانی دەوەستێتەوە و کارەکانی ڕاناگرێت’’

ناس کورد- 

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، سەرەڕای نەبوونی فەرمانی دەستبەکاربوون و هەڵوەشاندنەوەی پێدانی زەوییەکە، بەڵام کارکردن لە پڕۆژەی نیشتەجێبوونی ئاسوودە  (دڵی شار ) لە سلێمانی لە سەر زەوی گەراجی مەصڵەحەکە بەردەوامە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕەمەزان نامیق، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی (یەکشەممە 12-6-2022) ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ سەردانی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی ئاسوودە  (دڵی شار )مان کرد لە سەر زەوی گەراجی مەصڵەحەکە بەڕووبەری ( ۸ دۆنم ) زەوی، لەکاتێکدا پڕۆژەکە فەرمانی دەست بەکاربوونی نییە و   شارەوانی سلێمانیش بە نوسراوی فەرمی بڕیاریداوە بە هەڵوەشاندنەوەی تەرخان کردنی زەویەکە، لەبەرئەوەی  بڕیار دراوە ئەو زەویە تەرخان بکرێت بۆ باخچە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەگەڵ ئەوەشدا بەڵام لە ئێستادا کۆمپانیا لە پڕۆژەکەدا کار دەکات." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "هەروەها سەردانی  پێگەی پرۆژەی (شاری ئارام )مان لە بناری گۆیژە کرد کە هەڵکەندنی درەختەکان و تێکدانی سروشتی سەوزی ناوچەکە ناڕەزایەتی هاوڵاتیانی لێکەوتەوە." 

 

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، "ئێمە بەدواداچوونی پیشەیی خۆمان دەکەین و داوا لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەکەین کە لایەنە پەیوەندیدارەکان بانگهێشتی ئەنجومەن بکرێن بۆ ڕوونکردنەوە و وەڵامدانەوەی پرسیاری ئەندامانی ئەنجومەن." 


May be an image of outdoors