گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە لەسەر چی

هەولێر؛ پیاوێک ژنەکەی خۆی کوشت

2022.06.12 - 15:22
App store icon Play store icon Play store icon
هەولێر؛ پیاوێک ژنەکەی خۆی کوشت

ناس کورد- 

لەشاری هەولێر ژنێکی تەمەن ٣٨ ساڵ لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا، پۆلیسیش دەڵێت، ڕووداوەکە لەسەر کێشەیەکی خێزانی بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر (یەکشەممە 12-6-2022) ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ ئاگادارکراینەوە بە ڕووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی (ئاری)، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو دەرکەوت کە ئافرەتێک بەناوی (جوان عەزیز حەسەن)ی تەمەن (٣٨) ساڵ لە لایەن هاوسەرەکەیەوە بەناوی (ع. خ.) لەسەر کێشەیەکی خێزانی کوژراوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، تەرمەکە ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی کرا بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە و لە کاتی ئێستاشدا پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ دەستگیر کردنی بکەری تاوانەکە.