ناس کورد-
بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە بارەگای بارزانی ڕایگەیاند، دەوڵەتی نەتەوەیی و ئایینی گەڕانەوەیە بۆ دیكتاتۆری، دەشڵێت، مەترسیدارترین جۆری ستەمکاریش، ستەمکاری ئاینییە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەرەفات کەرەم، بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە بارەگای بارزانی لە تویتێکدا (یەکشەممە 12-6-2022) ڕایگەیاند، "پێدانی هەر ڕەنگێک بە دەوڵەت، ئایینی بێت یان نەتەوەیی یان مەزهەبی، واتە گەڕانەوە بۆ دیکتاتۆری."
بەرپرسەکەی بارەگای بارزانی ئاماژەی بەوەشکردووە، " مەترسیدارترین جۆری ستەمکاری، ستەمکاری ئایینییە."