گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناس کورد وێنەی کەلوپەلی ئەنفالکراوەکانی سەماوە بڵاودەکاتەوە

2019.07.30 - 21:51
App store icon Play store icon Play store icon
ناس کورد وێنەی کەلوپەلی ئەنفالکراوەکانی سەماوە بڵاودەکاتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد فەرمانگەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی عێراق وێنەی بەشێک لە کەلوپەلی ئەنفالکراوەکانی سەماوەی بڵاوکردەوە کە لە کاتی هەڵگرتنەوەی ڕووفاتەکاندا دۆزراونەتەوە. . کەلوپەلەکان جلوبەرگی منداڵان، ملوانکەو گوارەی ژنان و چەندین پارچە ئاڵتونیان تێدایە. . لە ئێستادا تەنها یەک گۆڕ هەڵدراوەتەو ە پیشبینی دەکرێت ژمارەیەک گۆڕی دیکە لە ناوچەکەدا بوونی هەبێت. . زیاکەریم، بەرپرسی فەرمانگەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی عێراق، پێشتر بە ناس کوردی ڕایگەیاند، پێشبینی دەکەن لە ناوچەی شێخە نزیکەی 10ی گۆڕی بە کۆمەڵی قوربانیانی ئەنفال بوونی هەبێت. لە ناو کەلوپەلەکاندا وێنەی نەعلی منداڵێک دۆزراوەتەوە کە پێشبینی دەکریت تەمەنی لە نیوان چوار بۆ پێنج ساڵان بووبێت کاتێک بە زیندوویی زیندەبەچاڵکراوە.