ناس کورد-
لە وەرزی هاویندا کە پلەکانی گەرما زۆر بەرزدەبنەوە، بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ هۆشداری دەدان بەوەی هاوڵاتیان دووربن لە جێهێشتنی منداڵ و ئامێر و کەلوپەل لەناو ئۆتۆمبێلەکاندا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هەروەها لەکاتی وەستانی ئۆتۆمبێلەکان پێویستە هاوڵاتیان ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن؛
1- بەهیچ شێوەیەک نابێت منداڵ جێبهێڵرێت لەناو ئۆتۆمبێل ئەگەر بۆ چەند خولەکێکیش بێت، چونکە کارێکی هەڵە و مەترسیدارە و دەکرێت ببێتەهۆی خنکانیان.
2- هەموو ئەو مەوادانەی کهول لە پێکهاتەکانیاندا هەیە پیویستە دەربکرێت.
3- ئاوی جیهێڵراو لەناو ئۆتۆمبێل نابێت بەهیچ شێوەیەک بۆ خواردنەوە بەکاربهێنرێتەوە، ئەم قسەیە بۆ خواردنەوە گازییەکان و هەموو خواردنەوەکانی تریش ڕاستە.
4- هەموو کەلوپەلێک کە پاتریان هەیە نابێ جێبهێڵرێن چونکە لەسەرو 48 پلەوە ترسی سوتان و تەقینی هەیە.
5- هەموو ئەو موادانەی ڕۆن لە پێکهاتەکانیاندا هەیە بەتایبەت کرێم و هەموو پیداویستییەکی مەیک ئەپ.
6- سپرا و عەتر و موعەتەر و هەموو ئەو مادانەی لە ژێر پەستاندا دەبن بە گاز و توانای گڕگرتنیان هەیە.
7- هەموو ئەو پیداویستیانەی پلاستیک لە پێکهاتەکانیاندا هەیە بۆ نمونە چاوێلکە کاریگەری لەسەر فرەیم و هەروەها لێنزەکەشێ دەبێ.
8- هەموو ئەو دەرمانە پزیشکییەکان پیویستە بەکارنەهێنرێت.