گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

عێراق: ئێران هیچ بەڵگەیەکی نییە ئەوەی لە هەولێر بە ئامانج کرا مۆساد بوو

2022.06.12 - 08:27
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق: ئێران هیچ بەڵگەیەکی نییە ئەوەی لە هەولێر بە ئامانج کرا مۆساد بوو

ناس کورد-

وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا ئێران هیچ بەڵگەیەکی پێشکەش نەکردووە کە لە هێرشە موشەکییەکەی شەوی 12ی ئازاری 2022ی سەر هەولێردا بنکەی مۆسادی ئیسرائیلی بە ئامانج گرتووە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فواد حسێن لە میانی چاوپێکەوتنێکی میدیاییدا کە "ناس کورد" بینیویەتی (12ی حوزەیرانی 2022) دەڵێت، "چووین بۆ تاران بۆ بینینی بەڵگەی حاشاهەڵنەگر لەوە دەڵێن کە مۆسادی ئیسرائیلی بنکەی هەیە لە هەولێر و ئەوانیش بە ئامانجیان گرتووە."

 

دەشڵێت، "چەندین گفتوگۆ و کۆبوونەوەی دیبلۆماسی و ئەمنیمان ئەنجام دا، لایەنی ئێرانییەکان وتیان ئەوەی لە هەولێر بە ئامانج کرا بنکەی مۆساد بووە، بەڵام هیچ بەڵگەیەکیان نەبوو."

 

فواد حسێن جەختیکردەوە کە "داوامان لە لایەنی ئێرانی کردووە هەماهەنگیی زیاترمان هەبێت لەو بوارەدا و جارێکی تر ئەوەی ڕوویدا دووبارە نەبێتەوە."

 

شەوی 12ی ئازاری 2022، ئێران بە چەند موشەکێکی بالیستی هێرشی کردە سەر هەولێر و دواتر سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند کە بنکەیەکی مۆسادی ئیسرائیلییان لەناوبردووە.