گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

شارەوانیی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

2022.06.11 - 23:45
App store icon Play store icon Play store icon
شارەوانیی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

ناس کورد- 

سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی لەبارەی تەملیک کردنی زەوییە زیادەڕۆکان هاووڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت، بچن بە دەم تەواوکردنی مامەڵەکانیانەوە، چونکە کاتێکی دیاریکراو بەردەستە بە پێچەوانەوە دواتر ھیچ کارێکیان بۆ ئەنجام نادرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی (شەممە 11-6-2022) ڕایگەیاند، "لە کۆتا کۆبوونەوەی ئەمڕۆ شەممە ١١\٦\٢٠٢٢ دا،  باس لە گەیاندنی خزمەگوزاری کرا بۆ چەند گەڕەک و کۆڵانێکی سنوری سلێمانی." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا، تیشک خرایەسەر تەملیک کردنی زەوییە زیادەڕۆییەکان، کە بەپێی یاسای (١٢ ساڵی ٢٠١٢)و  (٣ ساڵی ٢٠١٩) کە بەرامبەرە بە ھەموارکراوی (٧ ی ساڵی ٢٠٢١) تەملیک کردنی موڵکە زیادەڕۆییەکان، بەڵام لە ئێستادا ھاوڵاتیان وەک پێویست نایەن بەدەم ئەنجامدانی تەملیک کردنی زەوییەکانیان." 

 

شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، " بۆ ئەو مەبەستە داوا لە ھاووڵاتیان دەکەین کاری پێویست ئەنجام بدەن بە مەبەستی ڕایی کردنی مامەڵەکانیان، چونکە کاتێکی دیاریکراو بەردەستە بە پێچەوانەوە دواتر ھیچ کارێکیان بۆ ئەنجام نادرێت."