گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وادەی بەڕێکەوتنی یەکەم کاروانی حاجیان بۆ سعودیە ئاشکرا کرا

2022.06.11 - 22:08
App store icon Play store icon Play store icon
وادەی بەڕێکەوتنی یەکەم کاروانی حاجیان بۆ سعودیە ئاشکرا کرا

ناس کورد- 

دەستەی حەج و عەمرەی عێراق وادەی یەکەم کاروانی گەشتیی ئاسمانیی حاجیانی ڕاگەیاند و دەڵێت، لە 14ی ئەم مانگە یەکەم کاروانی حاجیان بەرەو شاری مەدینە بەڕێدەکەون و یەکەم گەشتی وشکانیش لە 18ی مانگ دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا دەستەی حەج و عەمرەی عێراق (شەممە 11-6-2022) ڕایگەیاند، " رۆژی سێشەممەی داهاتوو 14-6-2022، یەكەمین کاروانی حاجیانی عێراق لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە بۆ مەدینە بەڕێدەکەون."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، گەشتیی ئاسمانیی حەجیان لە عێراق لەڕێگەی پێنج فڕۆكەخانەوە دەبن کە فڕۆکەخانەکانی بەغدا، نەجەف، بەسرە، هەولێر و سلێمانین و لە ماوەی هەفتەیەکدا سەرجەم گەشتەکانی حاجیان ئەنجام دەدرێن. 

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، گەشتی وشکانیش لە رێگەی بەندەری عەررەوە لە رۆژی شەممەی داهاتوو18-6-2022 دەستپێدەکات و لە ماوەی شەش ڕۆژدا ئەویش تەواو دەبێت.