گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بەرپرسێکی پەکەکە: تورکیا دەڵێت لەگەڵ پارتی ڕێککەوتوون

2022.06.11 - 21:14
App store icon Play store icon Play store icon
بەرپرسێکی پەکەکە: تورکیا دەڵێت لەگەڵ پارتی ڕێککەوتوون

ناس کورد- 

مستەفا قەرەسوو، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆماجڤاکێن کوردستان – کەجەکە ڕایگەیاند، عێراق چەندینجار داوایکردووە، تورکیا هێزە سەربازییەکانی لە باشیک بکشێنێتەوە، بەڵام دەوڵەتی تورک دەڵێت، لەگەڵ پارتی ڕێککەوتنی کردووە، دەشڵێت، پارتی سیاسەتەکانی لەسەر بنەمای پەیوەندی لەگەڵ عێراق دا نییە، بەڵکو لەسەر بنەمای پەیوەندی لەگەڵ دەوڵەتی تورکدایە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مستەفا قەرەسوو، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆماجڤاکێن کوردستان – کەجەکە بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی ڕایگەیاند، "  دەوڵەتی تورک پارتی بۆ خۆی و پارتیش دەوڵەتی تورک وەک ئامرازێکی گوشار دژی عێراق بەکاردەهێنن، عێراق ئێستا لە ژێر هەڕەشە و گوڕەشەکانی دەوڵەتی تورک و پارتیدا سیاسەتەکانی بەڕێوەدەبات، بۆیە بەرامبەر بە داگیرکاریی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بێدەنگە، تەنانەت لە شەنگالیش ئەو هەنگاوانە دەنێت، کە تورکیا و پەدەکە پێیانخۆشە و ئەوان ڕازی دەکات." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەگەر عێراق هەندێکجار بەرامبەر بە دەوڵەتی تورک ناڕەزایەتیش نیشان بدات، ئەو ناڕەزاییەتییە بەجدی نابینرێت، مالکی کاتێک سەرۆک وەزیران بوو  ڕەخنەی لە دەوڵەتی تورک گرت و لە دژیان وەستایەوە، بەڵام تەیب ئەردۆغان پێی وت، تۆ کێیت، هەبوون و ئاستی تۆ چییە؟ عێراق چەندینجار داوایکردووە، دەوڵەتی تورک هێزە سەربازییەکانی لە باشیک بکشێنێتەوە، بەڵام دەوڵەتی تورک داواکەی عێراق ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت، من لەگەڵ پارتی ڕێککەوتووم." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "پارتی سیاسەتەکانی لەسەر بنەمای پەیوەندی لەگەڵ عێراق دا نییە، بەڵکو لەسەر بنەمای پەیوەندی لەگەڵ دەوڵەتی تورکدایە، ئەم سیاسەتە هەم زیان بە کورد و هەم بە عێراق دەگەیەنێت، ئەو هاوکارییە لەلایەکەوە پرۆسەی دیموکراتیزەکردنی عێراق زیاتر ئاڵۆز و قەیراناوی دەکات، چونکە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی هێزەکانی دژ بە دیموکراسی و ئازادی، وەک ئەوەی هیچ هێزێک نەبێت بەناوی عێراقەوە سیاسەت بکات، هەر هێزێکی سیاسی بە کاریگەری لە هێزە جیاوازەکانەوە کاردەکات، کاتێک هەڵسەنگاندن بۆ  بارودۆخی عێراق و خەبات بۆ ئازادی گەلی کورد کرا دەبێت ئەم ڕاستییە ببینرێت."