گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

بافڵ تاڵەبانی چی بە مەسرور بارزانی وت؟.. ئاشکرا کرا

2022.06.11 - 19:16
App store icon Play store icon Play store icon
بافڵ تاڵەبانی چی بە مەسرور بارزانی وت؟.. ئاشکرا کرا

ناس کورد- 

 

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کۆبوونەوە و سەرۆکی یەکێتی  جەختی لە پشتیوانیکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرخستنی کارنامە چاکسازییەکەی و داکۆکیکردن لە ماف و دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان کردەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕاگەیەنراوی نوسینگەی بافڵ تاڵەبانی: 

 

بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی وەفدێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.

 

ئەمڕۆ شەممە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  سەردانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و  قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی کرد و بە گەرمی پێشوازی لێکرا.

 

لە کۆبوونەوەکەدا کە د.خەسرەو گوڵ، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، رزگار عەلی، کارگێڕانی مەکتەبی سیاسی ئامادەیبوون، جەخت لە گرنگیی پاڵپشتی و پشتگیریکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کارنامە چاکسازییەکەی کرا بە ئاراستەی زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتییان. لە کۆبوونەوەکەدا چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی پێویستییان بە چارەسەرە تاووتوێ کرا.

 

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە پشتیوانیکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرخستنی کارنامە چاکسازییەکەی و داکۆکیکردن لە ماف و دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان کردەوە.

 

لە بەرامبەردا سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە حکومەتی هەرێم، کارنامەیەکی چاکسازی هاوبەشی هەیە کە بۆ هەموو لایەنە بەشدارەکانی حکومەتە و پێویستە وەک یەک تیم، بە هاوکاری و پشتیوانیی هەموو لایەنە کوردستانییەکان کار لەپێناو جێبەجێکردنی کارنامەکە و خزمەتکردنی هاووڵاتییان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بکەن.

 

May be an image of 2 people, people sitting and indoor