گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە لەسەر چی بووە

هەولێر؛ پیاوێک دەستڕێژی گوللـە لە ژنەکەی و سێ کەسی دیکە دەکات

2022.06.11 - 17:50
App store icon Play store icon Play store icon
هەولێر؛ پیاوێک دەستڕێژی گوللـە لە ژنەکەی و سێ کەسی دیکە دەکات

ناس کورد- 

پۆلیسی هەولێر زانیاری لەبارەی دەنگۆی ڕووداوێک بڵاودەکاتەوە کە گوایە "پیاوێک هاوسەرەکەی و خەزوری کوشتووە" و دەڵێت، ڕووداوەکە بەوشێوەیە نییە و پیاوەکە هاوسەرەکەی و سێ خزمی هاوسەرەکەی بریندارکردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر (شەممە 11-6-2022) بە میدیای پارتی وت، "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندێکی سنووری ناحیەی شەمامک، ژن و مێردێک کە بە نەتەوە عەڕەبن بووەتە شەڕیان و پاشان ژنەکە چووەتە ماڵی خزمێکیان کە لە سنووری ناحیەی شەمامکن".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "اشان پیاوەکە بەسەر ماڵی ئەو خزمەیدا داوە و داوای هاوسەرەکەی کردووە، دوای ئەوەی خزمەکەی ئامادە نەبووە ژنەکە رادەست بکات، پیاوەکە تەقەی کردووە و خاوەن ماڵەکە و ژن و کوڕێکی خاوەن ماڵەکە و هاوسەرەکەی خۆیشی بریندار کردووە".

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، تۆمەتبارەکە بەرەو شوێنی نادیا هەڵهاتووە و لێکۆڵینەوەی پۆلیس بەردەوامە و برینی بریندارەکانیش سەخت نییە.