گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

کێشەی بەنزین لە سلێمانی دروست بووەوە

2022.06.11 - 16:16
App store icon Play store icon Play store icon
کێشەی بەنزین لە سلێمانی دروست بووەوە

ناس کورد- 

لەدوای هاتنی بەنزینی 690 دیناری لە بەغداوە بۆ سلێمانی لە هەفتەی ڕابردوودا، بەڵام جارێکی دیکە دابەشکردنی ئەو بەنزینە لە سلێمانی ڕاگیرا.

 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەماوەی ڕابردوودا بۆ ماوەیەکی زۆر دابەشکردنی بەنزینی 690 دیناری کە لە بەغداوە دێت، لە سلێمانی ڕاگیرابوو، بەڵام هەفتەی ڕابردوو مژدەی ئەوە بە هاووڵاتیان درا کە دابەشکردنی ئەو بەنزینە دەستپێدەکاتەوە. 

 

بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی "ناس کورد" دابەشکردنی ئەو بەنزینە تەنها ڕۆژی پێنجشەممە بووە و دوێنێ هەینی و ئەمڕۆ شەممە دابەشکردنی بەنزینەکە ڕاگیراوە. 

 

ڕاگرتنی دابەشکردنی ئەو بەنزینە لە سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین لەکاتێکدایە، دابەشکردنی بەنزینەکە لە هەولێر بەردەوامە.