گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئاگادارییەک لە هاتوچۆی سلێمانییەوە

2022.06.11 - 16:07
App store icon Play store icon Play store icon
ئاگادارییەک لە هاتوچۆی سلێمانییەوە

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئەو هاووڵاتیانە ئاگاداردەکاتەوە کە پسوڵەی دوو ملیۆن دیناریان بڕیوە بۆ وەرگرتنی ژمارەی تایبەتی تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێل و دەڵێت، سبەینێ سەردانیان بکەن بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانیان. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ئاگادارییەکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی (شەممە 11-6-2022) ڕایگەیاند، "‏‎ئەو هاوڵاتییانەی کە پسوڵەی دوو ملیۆن دیناریان بڕیوە بۆ وەرگرتنی ئەو ژمارانەی کە بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ  ڕسوماتەکەی دوو ملیۆن دینارە رۆژی یەکشەممە بەرواری 12-6-2022 کاتژمێر 8:30 خولەک سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بکەن بەمەبەستی ڕاییکردن و تەواوکردنی مامەڵەکانیان." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەکاتی سەردانکردنی پێویستە سەردانی بەشی یاسا بکرێت بەمەبەستی پڕکردنەوەی بەڵێننامە و ھەروەھا پێوسیتە بەڵگەنامەی سەلماندی کەسێتی لەگەڵ خۆی بھێنێت، وەکو پێناسی باری شارستانی یاخود ڕەگەزنامە یان کارتی نشتیمانی."