ناس کورد-
پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، لە ناحیەی ڕزگاری لە پارێزگای هەولێر گەنجێک لەلایەن براکەیەوە کوژرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا (11ی حوزەیرانی 2022) دەڵێت، دوێنێ کاتژمێر 11:30 خولەکی شەو، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارکرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لە کۆمەڵگای جدیدەی سەر بەناحیەی ڕزگاری، دوای چوونی هێزەکانمان بۆ شوێنی ڕووداو دەرکەوت کەوا کەسێک بەناوی (هێمن) تەمەن 20 ساڵ لەلایەن برایەکەی خۆی بەناوی (هـ. ع. ع.) تەمەن 43 کوژراوە لە سەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی.
دەشڵێت، "پشکنین و هێڵکاری شوێنی ڕووداو کرا و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی کرا، هەروەها پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە ڕێکخرا پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە."